هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له ساڵی 1998 , كۆمپانیای ئه‌تله‌س لایت هه‌وڵیداوه كه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز دروست بكات له نێوان خوی و كریارانیدا له رێگای درووستكردنی پردی متمانه‌ی براندی (ئه‌تله‌س). هه‌ر له سه‌ره‌تایی به‌رهه‌مهێنانیه‌وه , كه به پارێزگاری ئامێره كاره‌باییه ناوماڵیه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد تا گه‌یشت به به‌رهه‌مهێنانی جۆری جیاوازی له‌وانه‌ش: رووناكه‌ره‌وه , سێركتی زیره‌ك , دابه‌شكه‌ری كاره‌با ( تقسیم ) كێبڵ و لایتی شحن .... هتد , كۆمپانیا هه‌نگاوی گرنگی ناوه بۆ بره‌ودان به كاره رێكخراوه‌یه‌كانی له رێگای فراوانكردنی تۆری فرۆشتن كه هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه ئه‌مه سه‌ره‌رای فرۆشتنی ئۆنلاین و خزمه‌تگوزاری گه‌یاندن , هه‌روه‌ها هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی بازاری تازه له هه‌ندێك وڵاتانی عه‌ربی له‌وانه‌ش كۆماری لوبنان و كۆماری میصری عه‌ره‌بی هه‌روه‌ها كاری به‌رده‌وام بۆ كردنه‌وه‌ی بازاری تر له داهاتوودا.
تێروانینیمان بۆ داهاتوو
ببین به پێشه‌نگ له خستنه‌بازاری به‌رهه‌می تازه هه‌روه‌ها مانه‌وه‌مان به پێشه‌نگی ئه‌مه سه‌ره‌رای توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ووزه‌ی جێگره‌وه كه به ووزه‌ی پاك ناسراوه ئه‌مه‌ش له رێی رووانین له ئه‌زموونی وڵاته ئه‌وروپیه‌كان پێشكه‌وتووه‌كان كه كۆمپانیاكه‌مان هه‌نگاوی به‌رچاوی لێناوه له‌وانه‌ش ناساندنی گه‌رمكه‌ره‌وی خۆری به قه‌باره‌ی جیاواز هه‌روه‌ها پرۆجێكته‌ری خۆری وه ئامانجمان ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی خانووی خۆریه.
ده‌ستكه‌وته‌كان:
كۆمپانیاكه‌مان له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه گه‌لێك ده‌سكه‌وتی بووه كه گرنگترینیان به‌ده‌ست هێنانی متمانه‌ی كریاره به براندی ( ئه‌تڵه‌س), كه كۆمپانیا ساڵانه هه‌ڵده‌ستێت به ناساندنی مۆدێلی نوێی و تازه‌گه‌ر و پێشكه‌وتووی ئامێره كاره‌بایی و ئه‌لكترۆنیه‌كانی, هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئه‌پلیكه‌شنێكی مۆبایلی به‌رده‌ست خستووه كه ده‌توانی له رێیه‌وه به‌رهه‌می ره‌سه‌ن و ساخته بناسیته‌وه به سوود وه‌رگرتن له سیستمی QR , ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین به‌رهه‌می به نرخی پێشبركیدار خستۆته بازاره‌وه كه به‌كاربه‌ر له به‌كاربردنی رۆژانه‌دا سوودی لێده‌بینێت.
چالاكیه‌كانمان:
كۆمپانیاكه‌مان له سه‌ره‌تای درووستبوونیه‌وه هه‌وڵیداوه به ده‌م ئه‌و داواكاریانه‌وه بچێت كه ئاراسته‌ی كراون بۆ كۆنفرانسی زانستی و پێشانگای بازرگانی به ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپیكانیشه‌وه , سه‌ره‌رای ۆركشۆپ و راهێنانی توانای گه‌نجان و دۆزینه‌وه‌ی لێهاتووی زانستی ئاراسته‌كردنیان له خزمه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی كاری داهاتووی كۆمپانیا, له ئه‌نجامی ئه‌م چالاكیانه توانیومانه چه‌ندین قه‌لغان و خه‌ڵات و بروانامه‌ی رێزلێنان به‌ده‌ست بهێنین.
ئۆفیسه‌كانمان:
ئۆفیسی به‌غداد : بغداد – السنك / پشت بانكی بازرگانی عێراقی / كۆمه‌لگای بازرگانی ئه‌تڵه‌س
تیل: 009647711112727 / 009647802221122
ئۆفیسی سلێمانی : شه‌قامی مه‌وله‌وی / پشت بازاری علی بۆسكانی
تیل: 009647708172021